لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا ٢٠ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە

بەهۆی وشکەساڵییەوە ملیۆنان کەس لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە، چونکە بەدەست کەشوهەوای توندەوە دەناڵێنن کە زاناکان پشتڕاستیان کردووەتەوە و  بووەتە هۆکاری دروستبوونی زیانی گەورە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بەرکەوتنی ناوچەکە بە زریانی گەرم و لافاوی کوشندە، ٢٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا.

 

وشکەساڵی بە تایبەتی کاریگەری لەسەر وڵاتانی هەژاری خەڵکی جیهان هەیە، هەر بۆیە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) پشتڕاستیکردەوە، بە نزیکەیی ٩ ملیۆن کەس کە نیوەیان منداڵن، پێویستیان بە هاوکاری هەیە لە مالاوی و زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس لە زامبیا، لەنێویاندا ٣ ملیۆن منداڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

چەند مانگێک لەمەوبەر باشووری ئەفریقا بەر زریانی گەرم و لافاوێکی کوشندە بوو، زامبیا و مالاوی دۆخی کارەساتی نیشتمانییان ڕاگەیاند، ڕەنگە زیمبابۆییش خەریک بێت هەمان کار بکات دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری لەم دواییانەدا هاوکارییان پێشکەش بە نزیکەی دوو هەزار کەس کرد.

 

ئیفا کادیلی بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف دەڵێت: جێگەی داخە کە کەشوهەوای توند لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە نۆرم لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئەفریقا.

 

هەروەها، بەڕێوەبەری وڵاتی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە زیمبابۆی، فرانسیسکا ئێردێلمان، پشتڕاستیکردەوە کە دروێنەی ساڵی ڕابردوو خراپ بووە، بەڵام وەرزی ئێستا خراپترە، ئەمەش بارودۆخێکی ئاسایی نییە.