لە سلێمانی مامۆستایان گردبوونەوە و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
بەهۆی پێنەدانی مووچە بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ و دابەشکردنی تەنها یەک مووچە لە ماوەی ٦ مانگدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لە سلێمانی گردبوونەوە، ژمارەیەک مامۆستاش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240325-vid-20240325-110422-mp4-00-00-04-11-still001-jpgdd78d6-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوای پێنەدانی مووچەكانیان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ و دابەشکردنی تەنها یەک مووچە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ەوە تا مانگی ئاداری ٢٠٢٤، ئەمڕۆ فەرمانبەران و مامۆستایی ناڕازیی لە شاری سلێمانی هاتنە سەر شەقەمەكان و بەنیاز بوون بە ڕێپێوان بچنە بەردەم دەباشان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانیەوە ڕێگرییان لێكرا و چەند مامۆستایەكیش دەستگیركران.
بەڵام مامۆستایان سەرەڕای ڕێگریی و مەترسییەکان لە نزیک دەباشان و چەندین دروشمیان وتەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، تا مافەکانیان دابین نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
سەرەڕای دەستگیرکردنی مامۆستایان هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان له رووماڵی پهیامنێرانی كهناڵهكانی ڕاگهیاندنیش كرد و داواشیان كردووه كۆتایی به خۆپیشاندانهكه بهێندرێت.