کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان لە زیادبووندایە

لە ئەفغانستان کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دایە, کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنان لە زیادبووندایە، تەنها لە مانگی ئاداردا سێ ژن و مندالیکی کچ کوژران و گیان لەدەستدانی سێ ژنیش بە "خۆکوشتن" تۆمارکراون.

بەهاران لاهیب

 

ئەفغانستان-لە ئەفغانستان، ئەو شوێنەی کە تاڵیبان ڕۆژانە تاوانی تیا ئەنجام دەدات، پێشێلکارییەکانی وەک توندوتیژی دژ بە ژنان، کوشتن، هەراسانکردن، دەستدرێژی دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان، ڕفاندن، هتد. ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ڕێژەی گیان لەدەستدانی گوماناویش بووەتە جێی سەرنج.

 

کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لەمانگی ئاداردا بەم شێوەیەیە:

٢ی ئادار، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ڕانا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی چوارەمی شاری کابوڵ و بە شیوەیەکی گوماناوی لە پەنجەرە کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا، ئاشکرا بوو کە ویستراوە بەزۆر هاوسەرگیری پیبکرێت.

 

١٠ی ئادار، ژنێک بە ناوی تاهمینا بە شێوەیەکی گوماناوی لە ناوچەی ڕووخ لە پانجشیر کوژرا.

 

١٧ی ئادار، دایکێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ناوچەی هەشتی جەلالەباس لەلایەن پیاوێکەوە کوژرا کە هاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو.

 

١٨ی ئادار، ژنێک کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە لە ناوچەی ئەلمار فاریاب لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

 

١٩ی ئادار، پیاوێک کچە ٧ ساڵانەکەی خۆی کوشت لە ناوەندی پارێزگای بادگیس.

 

١٩ی ئادار، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی نەسرین لە ناوچەی کۆز کونار لە پارێزگای نانگەرهار بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، ڕاگەیەندرا کە ئەو ژنە گەنجە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بووەتەوە.

 

٢٠ی ئادار، لە ناوچەی کوزناکار ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی فریشتە لەلایەن باوکی ئەو پیاوەی کە پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵی کردبوو کوژرا.