ئەلیگودەرز، کوشتنی ژنێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەفسەرێکی پۆلیس

نیگار کەریمیان، ژنێکی گەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئەلیگودەرز گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

٩ی ئادار نیگار کەریمیان، ژنێکی گەنجی ٢١ ساڵ، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی بروجنی پارێزگای چارمەحالی بەختیارییە و لە ئەسفەهان دادەنیشیت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، نیگار و باوکی لە ئۆتۆمبێلدا بوون و کاتێک هێزەکانی ڕژێم تەقەیان لێکردوون، فیشەکەکە بەلای شۆفێرەکە "باوکی نیگار کەریمیان"یدا تێپەڕیوە و دەستی باوکی بریندار کردووە و بەر سکی نیگار کەریمیان کەوتووە و لە پشتییەوە دەرچووە.

 

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویدا کە نیگار کەریمیان و بنەماڵەکەی لە مەراسیمی پرسەی مامی لە گوندی فارس ئەلیگودەرز بۆ ئیسفەهان دەگەڕانەوە.

 

دوای کوشتنی نیگار کەریمیان، پۆلیس بنەماڵەکەی ئاگادار کردەوە کە بە هەڵە لەجیاتی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ماددەی هۆشبەر بکەنە ئامانج، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی بنەماڵەی نیگار کەریمیان کردووە.

 

هەروەها هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە تەقەکەرەکە جلوبەرگی فەرمی هێزەکانی ڕژێمی لەبەردا نەبووە و بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە، بەپێی ئەو سەرچاوانە، تەقەکەرەکە، کە بەشێک بووە لە هێزە ئەمنییەکان، ئێستا دەستبەسەرە.

 

ڕێوڕەسمی پرسەی نێگر کەریمیان ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئازار لە گۆڕستانی باغ ڕزڤان لە ئیسفەهان بەڕێوەچوو.