لە هەولێر تەقە لە  ژنێک کرا و بریندار کرا

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر، پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە دوو کەس کردووە، کە یەکێکیان ژنە و بە سەختی برینداری کردن.

ناوەندی هەواڵ

 

عەقڵیەتی پیاوسالاری وەک بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی فرە هاوسەرگیری "فرە ژنی" توندوتیژیەکانی بەرامبەر ژنان زیاتر کردووە، کاتێک پیاوێک ئەم کارە ئەنجام دەدات بە هەڕەشە و توندوتیژی هەوڵدەدات ژنەکان لەگەڵیدا بمێننەوە، ئەگەرنا ئەو ژنانەی کە فرە ژنی لە هاوژینەکانیان قبوڵ ناکەن، بریندار دەکرێن یان دەکوژرێن.

 

شەوی ڕابردوو ١٢ی ئادار، پیاوێک لە شاری هەولێر دەستڕێژی گولـلەی لە دوو کەس کرد و برینداری کردن، یەکێک لە بریندارەکان هاوژینی تەقەکەرەکەیە و بریندارەکەی دیکەش خاڵی ژنەکەیە، کە هەردووکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراونەتەوە، پیاوە تەقەکەرەکە بۆ چوارەم جار هاوسەرگیری کردووەتەوە و بەو هۆیەوە هاوژینەکەی بەجێی هێشتووە، بۆیە هەڕەشەی لێکردووە و دواجار دەستڕێژی گولـلەی لێکرد و برینداری کرد.