تورکیا، لە ماوەی یەک مانگدا ٣٦ ژن و ٦ منداڵ کوژراون

بەگوێرەی ئاماری توندوتیژی مانگی تشرینی دووەم کە لەلایەن ئاژانسی ژن نیوز لە باکووری کوردستان و تورکا ئامادە کراوە، ٣٦ ژن کوژراون و گومانی گیان لەدەستدانی ٢٣ ژنیش دەکرێت، ٦ منداڵیش کوژراون و ٦ ژنیش لە کوشتنەکە ڕزگاریان بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تورکیا و باکوور کوردستان توندوتیژی دژی ژنان، ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی، هەراسانکردن و دەستدرێژی و مردنی گوماناوی ژنان لە زیادبووندایە و ڕۆژانە بەردەوامە، ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز ئاماری توندوتیژی دژی ژنانی کۆکردەوە و دەردەکەوێت لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی ٥٠ ژن کوژراون.

 

لەو ناوچەیەی بوومەلەرزەی تیایدا ڕوویدا توندوتیژی بەرزە

لەگەڵ بارودۆخی خراپی ئەو ناوچانەی بوومەلەرزە تیایدا ڕوویدا، پشتیوانی نێوان ژنان پەرەی سەند، هەروەها لەلایەن دەسەڵاتداران و پیاوانەوە کرانە ئامانج، توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەتی لە مانگی ئازاردا زیادی کردووە، بەهۆی نەبوونی میکانیزمەوە ژنان ناتوانن سکاڵا بکەن، هەروەها لە ناوچەی بوومەلەرزەکە منداڵانیش تووشی توندوتیژی بوون و بە هەموو شێوەیەک بێ پارێزراو بوون.

 

لە مانگی تشرینی دووەمدا ٤ منداڵ کوژراون

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ژن نیوز کردووەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٣٦ ژن و ٦ منداڵ کوژراون، گیان لەدەستدانی ٢٣ ژنیش جێگای گومانە، هەروەها ٧ ژن لە کوشتنەکە ڕزگاریان بووە.

 

ئەستەنبوڵ لە پلەی یەکەمدایە

ئاماری ژنانی کوژراو بەپێی شارەکان؛

٩ ژن لە ئیستانبوڵ

٣ ژن لە موگڵا

٢ ژن لە ئیزمیر

٢ ژن لە بورسا

٢ ژن لە چانکری

٢ ژن لە کۆنیا

٢ ژن لە ماردین

٢ ژن لە مانیسا

٢ ژن لە کۆجائەلی

٢ ژن لە ئەدەنە

١ ژن لە قەیسەری

١ ژن لە ڕەحا

١ ژن لە بالیقەسر

١ ژن لە تەکیرداغ، یەک ژن لە ئەنتالیا، یەک ژن لە ئەنقەرە، یەک ژن لە مەلاتیا، لە دەنیزلیش ژنێک کوژراون.