بەهۆی هەڵوێستێکییەوە ئەکتەر مەلیسا بارێڕا لە فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە
مەلیسا بارێڕا، ئەکتەری مەکسیکی بەهۆی ڕاگەیاندنێکی پشتگیری بۆ فەڵەستین، لە فیلمی "Scream" دوورخرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
مەلیسا باڕبێرا، ئەکتەر و گۆرانیبێژی مەکسیکی کە بە فیلمەکانی "In the Heights"، "Scream 6"، "Carmen" ناسراوە، ڕایگەیاند ، لە فیلمی "Scream 7" دوورخراوەتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، پشتیوانی لە فەڵەستین کردووە.
مەلیسا باڕێرا لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکان دوورخستنەوەی لە فیلمەکەدا ڕاگەیاند و جارێکی دیکە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە ئاو و کارەبای غەززە دەبڕێت و ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە هاوکارییەکان بۆ غەززە. لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند خۆی لە مەکسیکەوە هاتووەو، دەبێت فەڵەستین و مەکسیک هەنگاوی متمانەبەخۆ بنێن لە ڕێگەی دەوڵەتێکی سەربەخۆوە.
لێکۆڵینەوەکەی سپایگلاس لەسەر بەشەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لێدوانەکەی ئەو ئەکتەرە "دژە ڕەگەزپەرستی" و "وشەی ڕق"ەو هۆکاری دوورخستنەوەکەی بووە.