یەرەژە: بەدواداچوونی ڕاستییەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئەرکێکی مێژووییە

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کوردی پیرۆز کرد و تیشکی خستەسەر ئەو پڕۆسەیەی کە گەلی کورد تێیدا دەژین و وتی: لەسەر ڕێچکەی غوربەتەلییەکان، وتنی ڕاستی وەک ئەرکی سەرەکی خۆمان دەبینین.

قامیشلۆ

 

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کورد، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کورد لە هەموو ژنانی خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد پیرۆز دەکەن کە لە هەموو بارودۆخێکدا سوورن لەسەر بەدواداچوونی ڕاستییەکان.

 

بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"لە پڕۆسەیەکدا کە گەلی کورد ڕووبەڕووی چەندین هێرش و تەنانەت کۆمەڵکوژی گەورە دەبێتەوە، لە دژی ئەم سیاسەتی قڕکردنە، گەلی کورد و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەیان لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە، سەد ساڵە لەژێر دەستی قڕکردندا بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانی کردووە، لەم بارودۆخەدا، وەک نەتەوەیەک، خەبات بۆ بوون قوربانییەکی گەورەی لێکەوتەوە، وەک ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد، ڕاستی ئەم بەرخۆدانە بە قوربانی زۆر ئاشکرا کرا. لە ڕاستیدا، لە کوردستان، لە پێناوی بەدواداچوون بۆ ڕاستیی، بە قوربانی دانی زۆرەوە نەریتێکی ڕۆژنامەوانی ئازادی دروستکردووە.

 

میراس بۆ بەدواداچوون بەدوای ڕاستی

لە مەزلوم دۆغانەوە بۆ غوربەتەل ئەرسۆز، لە غوربەتەل ئەرسۆزغانەوە بۆ دەنیز فورات، نوژیان ئەرهان، شەڤین بینگۆل، دیلیشان ئیبیشان و ئەڤرین مەحسوم، ئاخین عامودا، کۆچەرین ڕۆژین، ڕۆزا ڕێناس، شارستان ئاسمین و چەندین پاڵەوانی دیکەی وەک ئەوان کە بە دڵسۆزی و خۆشەویستییەکی گەورەوە لە نەریتی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەرکەوتن و بە بەخشینی ژیانیان ئەم میراسەیان وەرگرتووە، بە پێشەنگایەتی ژنان، خەباتی ئازادی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە و لە زیادبووندایە و  ڕاگەیاندنی ئازاد بەم هەڵوێست و تێگەیشتنەوە ئەم ڕاستییەی بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان ڕاگەیاند،  لە دژی ئەمە، هێزە داگیرکەر و بکوژەکان هەروەها پشتیان بە هێرشی فرە لایەن و فشار و سەرکوتکردن بۆ سەرکوتکردنی ڕاستییەکان بەستووە، ڕۆژنامەوانی ئازاد، کە لەسەر میراسی بەرخۆدان بنیاد نراوە و گەشەی کردووە، بە سووربوونێکی گەورەوە ڕۆڵێکی بڕیاردەری گێڕاوە، هەم وەک بەشێک لە میراسی بەرخۆدانی ئازادی گەلی کورد و ژنی کورد، هەروەها بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە بە پێگەیەکی پێشەنگ بناسێنێت.

 

لەسەر هەمان ڕێچگەی غوربەتلییەکان وتنی ڕاستی بە ئەرکی سەرەکی خۆمان دەبینین

بە تایبەتی ئەمڕۆ لە چوار بەشی کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گەلی کورد بە تایبەتی بۆ سەر ژنانی کورد، لەبارەی تاوانەکانی جەنگ لە کوردستان، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندراون، وەک شوێنکەوتووانی ڕاستیی، لەسەر ڕێچکەی غوربەتەلییەکان ئەوە وەک ئەرکی سەرەکی خۆمان دەبینین کە ڕاستیی بڵێین.

 

بە هیوا و پێداگرییەکی زیاترەوە خەبات دەکەین

وەک یەرەژە بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کورد، جارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەین کە باجەکەی هەرچییەک بێت، بە ئیرادەی زیاتر و سووربوون کار دەکەین بۆ ئەوەی شۆڕشی ژنان ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان ببێتە ماڵی هەموو ژنان، بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئازادی ژنان کە ساڵێکی بە قوربانیدانێکی زۆرەوە بەجێهێشتووە، بەو تێگەیشتن و سووربوونەوە، یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد پیرۆز دەکەین،  لە کەسایەتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاددا، یادی هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادی کوردستان دەکەینەوە.