دوای ٣٧٥ ساڵ کیشوەری "زیلاندیا" دۆزرایەوە
دوای ٣٧٥ ساڵ لە ونبوونی، کیشوەری هەشتەم "زیلاندیا" دۆزرایەوە و دەخرێتە سەر نەخشەی جیهان.

ناوەندی هەواڵ
دوای نزیکەی ٣٧٥ ساڵ، زانایانی جیۆلۆجی دۆزینەوەی "زیلاندیا"یان ڕاگەیاند، کە کیشوەرێکە و لەمێژە دیار نەماوە، ئەم دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرە لە ڕێگەی شیکاری وردی ئەو زانیاریانەیە لە نموونەی بەردی کۆنکرێتکراوەوە وەرگیراون، کە لە بنی زەریاکانەوە بوون.
تیمێکی توێژەرانی ئەمریکا، نیوزلەندا، دانیمارک، ئوسترالیا و وڵاتانی تریش کاریان بۆ نەخشەکێشانی کیشوەری زیلاندیا کردووە، ئەویش بە بەکارهێنانی نموونەی بەردی ژێر زەریا و شێوازی نەخشەکێشانی جوگرافی، توێژەرەکان ڕایانگەیاند، نەخشەی ئەو کیشوەرە لە باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمنە لە نزیک ئوسترالیا.
ڕووبەری کیشوەرەکە ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە ژێر ئاودایە کە یەکسانە بە دوو لەسەر سێی ڕووبەری ئوسترالیا.