زیاتر لە ٥٠ خوێندکاری زانکۆی تاران هەڕەشەیان لێدەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ خوێندکاری کچی زانکۆی تاران لەلایەن لیژنەی دیسپلینی زانکۆوە هەڕەشەیان لێ کراوە یان بانگهێشت کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەندیکاکانی زانکۆکانی ئێران، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ خوێندکاری کچی زانکۆی تاران بە هۆی حیجابی ناچارییەوە بانگهێشتی لێژنەی دیسپلین کراون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بە کورتەنامە نامەی هەڕەشەئامێزیان بۆ کچانی خوێندکار ناردووە بۆ ئەوەی فشاریان بخەنە سەر تا پەبەند بن بە حیجابی ناچارییەوە، باس لەوەشکراوە، زۆربەی ئەو خوێندکارانەی بانگهێشتکراون لە بەشەناوخۆییەکانن و ناتوانن بچنە زانکۆوە.

 

جێی ئاماژەیە، دوای ڕاگەیاندنی مەرجی بەستنی حیجاب، ڕێسای ناچاری و توندکردنەوەی لە زانکۆکاندا چڕتر کرایەوە، دەیان خوێندکار لە خوێندن قەدەغە کراون یان ڕاگیراون، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئاسایشی زانکۆ پەیوەندی بە کەسوکارەکانیانەوە دەکەن بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر خوێندکاران.