گرێتا تونبێرگ، چالاکوانی کەشوهەوا برایە بەردەم دادگا

گرێتا تونبێرگ، چالاکوانی کەشوهەوا بە تۆمەتی "سەرپێچی پۆلیس" لەکاتی خۆپیشاندانێکدا، برایە بەردەم دادگا.

ناوەندی هەواڵ

 

گرێتا تونبێرگی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە مانگی حوزەیراندا چووە پاڵ کۆمەڵێک خۆپیشاندەری گەنج کە ڕێگرییان لە تانکەرە نەوتییەکان کرد لە بەندەرێکی مالمۆ.

 

گروپی Ta Tillbaka Framtiden یان Reclaim the Future بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەندەری مالمۆیان داخست. هەندێک لە خۆپیشاندەران سەرکەوتن بەسەر تانکەرە نەوتییەکان.

 

گرێتا تۆنبێرگ لە مانگی حوزەیراندا لە ئینستاگرام کاتێک بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا کرد نووسی:

قەیرانی کەشوهەوا ئێستا بابەتی ژیان و مردنە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، ئێمە هەڵدەبژێرین کە چاودێر بین و لە جیاتی ئەوە بە شێوەیەکی فیزیکی ژێرخانی سووتەمەنی بەردینەکان بوەستێنین."

 

 پۆلیسی سوید ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕەتی کردەوە بڕوات کاتێک سکاڵای لەسەرکراوە، بۆیە لەوانەیە ڕووبەڕووی سزای شەش مانگ زیندانی یان سزای ماددی  ببێتەوە.

 

 

خۆپیشاندەران وتیان : ئێمە بەندەرمان داخست بۆ ئەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینەکان بوەستێنین کە خەڵکی بێتاوان دەکوژێت.

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە جیهان نزیکەی ١.١ پلەی سەدی گەرم بووە لەماوەی شۆڕشی پیشەسازی نزیکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر.