بانگهێشتکردنی ١١ مامۆستا و چالاکوانی سەندیکای کرێکارانی ڕۆشنبیری بۆ دادگای شۆڕشی خوزستان
کۆمەڵێک لە مامۆستایان و ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی خوزستان بە چەندین تۆمەت بانگهێشتی دادگای شۆڕشی خوزستان کران.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ١٧ی حوزەیران، کەناڵی تێلێگرامی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە "زوهرە بەختیاری، کەوکەب بەداغیپگە، پیروز نامی، سیامەک چەهرازی، عەلی کروشاتی، موعین زرگان، شەهریار شیروانی و ١١ لە مامۆستایان و چالاکوانی سەندیکای مامۆستایانی خوزستان بە تۆمەتی گوماناوی وەک "چالاکی دژی سیستم"، "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ" و "ئەندامبوون لە گروپی ئامانجدار بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" بۆ دادگای شۆڕشی خوزستان بانگهێشت کرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ، ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دادگاییکردنی ئەم ١١ مامۆستایە دەستی پێکردووە.