ئاوی فورات بووەتە چەک و سیاسەتی قڕکردن

دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە، دەوڵەتی تورکیا ئاوی فوراتی بۆ ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیوە، پزیشک ئەڤین خەلیل ڕایگەیاند، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاتر لەسەر ژنان هەیە.

بەیدا عوسمان

 

کۆبانێ- دەوڵەتی تورکیا لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە ئاوی فورات کە بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێدەپەڕێت و پێداویستییەکانی زۆرێک لە خەڵکی لەسەر ئەم ئاوەیە بڕیوە، بە بڕینی ئاو، چەندین نەخۆشی لە ناوچەکەدا سەریان هەڵداوە، سەرەڕای نەخۆشییە گەشە کردووەکان، کاریگەری لەسەر پێداویستییە زیندووەکانی ناوچەکەش کردووە و دەوڵەتی تورکیا ئاوی فورات وەک ئامڕازێکی سیاسەت و شەڕی تایبەت بەسەر ناوچەکەدا بەڕێوە دەبات، ئەڤین خەلیل، پزیشک لە نەخۆشخانەی مشتەنوور لە کۆبانێ، باسی بڕینی ئاوی فورات و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە ناوچەکە کرد.

 

وەک چەکی سیاسەتی قڕکردن بەکاری دەهێنێت

ئەڤین خەلیل ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا ئاوی فورات بەکاردەهێنێت وەک چەکی سیاسەتی قڕکردن دژی خەڵک، سەبارەت بەو نەخۆشییانەی کە بەهۆی کەمی ئاوەوە لە ناوچەکەدا بڵاودەبنەوە، وتی: ئاوی فورات لە ساڵی ٢٠٢١ەوە کەمی کردووە، ئاشکرایە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی ئەنجامدراون، دەبێت ئاوەکە ٥٠٠ مەتر سێجا بێت، بەڵام دەوڵەتی تورک دژی ئەو ڕێککەوتنەیە و ٢٠٠-١٠٠ مەتر سێجا ئاو بۆ سووریا دەنێرێت، کەمی ئاو دەبێتە هۆی نەخۆشی و کاتێک ئاو کەم دەبێتەوە، ڤایرۆسەکە لە ئاوەکەدا زیاد دەکات و فراوان دەبێت.

 

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە

پزیشک ئەڤین خەلیل ئاماژەی بەوەدا، کە کەمی ئاو دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و وتی: زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی کە بڵاو دەبنەوە، وەک هەوکردنی گەدە و سییەکان و نەخۆشییەکانی دەست و گورچیلە بە شێوەیەکی گشتی ڕوودەدات، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ منداڵان و ژنانی دووگیان و کەسە بەتەمەکاندا دەبێت، لەم دواییانەدا نەخۆشییەکە جارێکی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو بووەتەوە، بەڵام سەرچاوەی ئەم نەخۆشییە نەبوونی ئاوە بەتایبەتی لە شارەکانی نزیک ئاوەکە.

 

بانگەوزی هۆشیاری

ئەڤین خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەک دەستەی تەندروستی و ڕێکخراوە مرۆییەکان لەگەڵ گەلەکەمانداین هەتا ئەو کاتەی دەتوانین یارمەتی دەدەین، دەرمانی کلۆر بۆ ماڵان دابەش دەکەین بۆ پاککردنەوەی ئاوەکە، هەر نەخۆشخانەیەکی ئێمە کە کراوەیە دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن و چارەسەری خۆیان بکەن، لەبەرئەوەی هەموو شتێک بەدەست ئەنجام دەدرێت دەبێت دەستیان بە باشی بە سابون بشۆن، ئێمە هەڵمەتی خۆبەخشی لە قوتابخانە و کۆمەڵگەکان ڕێکدەخەین و خەڵک ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان بپارێزن بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکان، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییانە بدۆزنەوە و ئاوی تەواو بدەن بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  بێدەنگ نەبن دژی دەوڵەتی تورکیا چونکە نەبوونی ئاو دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک.