تۆپبارانی چیای کۆساڵان؛ دەنگی تەقە کردن دەبیسترێت
هێزەکانی سوپای پاسداران چیای کۆساڵان تۆپباران دەکەن، دەنگی تەقە و شەڕ لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ بیستراوە.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاژانسی نوژنها گەیشتووە، لە دوێنێوە، ١٢ی حوزەیران دەنگی تەقە و شەڕ لە چیای کۆساڵان بیستراوە و ئەمڕۆ، ١٣ی حوزەیران سوپای پاسداران ئەو ناوچانەی بۆردومان کردووە، هێزی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
شایەتحاڵێک بە ناوی "ن. ڕ." ئاماژەی بەوەدا، "تا ئەمڕۆش هەر چەند خولەک جارێک دەنگی شەڕ و تەقە دەبیسترێت"، هەروەها شایەتحاڵێک بە ناوی "ڕ. ڕ." ڕایگەیاند، "هێزەکانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیەدا دەوریە دەدەن و مانۆڕی سەربازی دەکەن، هەندێک بەڵگەش بوونی ململانێ لەم ناوچەیەدا نیشان دەدەن".
جێی ئاماژەیەم چیای کۆساڵان شوێنی ژیانی هەمەجۆری ئاژەڵ و ڕووەکەکانە، کە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ مانۆڕی سەربازی و تەقەی تۆپخانەکان، هەروەها ساڵانە ڕژێمی ئێران بە ئامانجی سیاسی و بە بیانووی مرۆڤایەتی و گۆڕانی کەشوهەوا شاخەکانی ئەو ناوچانە دەسوتێنێت، کە بەو هۆیەوە چەندین جۆری ئاژەڵ و ڕووەک و چەندین دار لەناو دەچن.