عەفرین، لە ماوەی مانگێکدا ٥٣ کەس ڕفێندران و سەدان دار بڕدراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عه فرین- سوریا ڕایگەیاند، له مانگی ئایاردا ٥٣ کەس ڕفێندران و سه دان دار له عه فرین بڕدراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە عەفرین کە لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکاندایە، هەواڵی پێشێلکارییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بڵاودەکرێتەوە، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ئەو پێشێلکارییانەی بڵاوکردەوە لە مانگی ئایاردا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپە سەربازییەکانی سەر بەوەوە لە عەفرین ئەنجامدراون.

 

بەپێی هەواڵی هاوار نیوز، لە مانگی ئایاردا ٥٣ کەس لە عەفرین بە بیانووی هیچ و بێ بنەما ڕفێندراون و داوای هەزاران دۆلار لە ڕفێندراوەکان کراوە.

 

لە ئاهەنگگێڕانی ئاکەپەدا منداڵێک کوژرا

دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لە ٢٨ی ئایار، گروپە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بە ناوی "ئاهەنگگێڕان" تەقەیان بە دەوروبەری خۆیاندا کرد و لە ئەنجامی تەقەکردندا منداڵێک کوژرا و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.

 

٩٠٠ دار زەیتون و میوەیان بڕیوەتەوە

لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ەوە، ڕۆژی داگیرکردنی عەفرین، سروشتی شارەکە بە بەردەوامی لەژێر لەناوبردندایە، لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٩٠٠ دار زەیتوون و میوە لە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانی ماباتا و ڕاجۆ بڕدراون، درەختە بڕدراوەکان لە عەفرین و عەزاز و ئیدلیب و جەرابلوس فرۆشراون.

 

گۆڕینی دیمۆگرافی

گروپە سەربازییەکان کە پەیوەندییان بە قەتەر و کوەیت و فەڵەستینەوە هەیە کامپی نوێ لە عەفرین دروست دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا، ٥٠ بینا لە گوندی شەدر لە ناوچەی شێراوا دروستکراون و نزیکەی ٣٠ هێکتار زەوی هەڵکۆڵدراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بینایانەی لە هەواڵەکەدا ئاماژەیان پێکراوە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دروست دەکرێن.