هۆشداری لە دەرئەنجامە نوێیەکانی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ دەدرێت

بەرپرسی پێشووی پاراستنی ژینگە سەبارەت بە دەرئەنجامە نوێیەکانی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ هۆشداری دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

عیسا کەلانتاری، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، هۆشداری لە دەرئەنجامە نوێیەکانی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ دا و وتی: وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ دەبێتە هۆی چۆڵکردنی شاری تەبرێز

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر زۆرێک لە ژینگەپارێزان و چالاکوانانی پەیوەندیدار هۆشدارییان دابوو سەبارەت بە زیادبوونی لێکەوتەکان و دەرئەنجامە قەرەبوو نەکراوەکانی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ، دەرئەنجامێکە کە مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس هەیە و بیابانبوون توندتر دەکات.

 

لە ڕاستیدا بە دروستکردنی دەیان بەنداو، خراپ بەڕێوەبردن و خراپ بەکارهێنانی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئاوی کوردستان، دەسەڵات و حکومەتی ئێران بە گشتی زەمینەی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێی گەورەترین دەریاچەی ئێرانیان ڕەخساندووە و سەرەڕای لەدەستدانی زۆرێک لە جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵ لەم ناوچەیەدا، هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی.