ڕەیانە بەرناوی لە سعودیە دەچێتە بۆشایی ئاسمان
سعودیە دوو کەس ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات، یەکێکیان ژنە و ناوی "ڕەیانە بەرناوی"ە.

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی سعودیە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی دوو کەشتیوانی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە ناوەکانی "ڕەیانە بەرناوی و عەلی قەرەنی" بۆ وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان تەواو بوون و گەشتەکەیان ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات.
ڕەیانە بەرناوی رۆژی هەینی ڤیدیۆیەکی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: هەستکردنم بە شانازی لەم ئەرکەمدا، مەزنترین هەستە.
دوو کەشتیوانە ئاسمانییە سعودییەکە بە مووشەکی فالکۆن ٩ لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی کەنەدی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕەوانەی خولگەی زەوی دەکرێن.