١٠ وڵاتی جیهان کە زۆرترین تووشبووی شەکرەیان تێدایە، دیاریکران

١٠ وڵاتی جیهان کە زۆرترین تووشبووی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دیاریکران و لە "ناوچەی مەترسیدار"دا جێگیر بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی "Wise Voter" کە تایبەتمەندە بە ئامار، ١٠ وڵاتی جیهان کە لە پاکستانەوە دەستپێدەکات و بە قەتەر کۆتایی دێت، زۆرترین تووشبووی نەخۆشی شەکرەیان تێدایەو وەک ناوچەی مەترسیدار دیاریکران.

 

ئەو ١٠ وڵاتە سەرەکییەی کە زۆرترین ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا هەیە، ئەوانیش بریتین لە:

- پاکستان ٣٠.٨٠٪

- کوێت ٢٤.٩٠٪

ناورو ٢٣.٤٠٪

نیو کالیدۆنیا ٢٣.٤٠٪

- دوورگەکانی ماریانای باکوور ٢٣.٤٠٪

- دوورگەکانی مارشال ٢٣.٠٠٪

- مۆریس ٢٢.٦٠٪

- میسر ٢٠.٩٠٪

- دوورگەکانی سلێمان١٩.٨٠٪

- قەتەر ١٩.٥٠٪

 

بەپێی پۆلێنکردنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشی شەکرە بۆ وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە پلەی شەشەمدایە لە لیستی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی زۆرترین تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٧٩ ساڵدایە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە نزیکەی ٢ ملیۆن کەس.