"کۆماری ئیسلامی بە لەسێدارەدانی خەڵک ناگاتە هیچ شتێک"

کۆمەڵێک لە ژنانی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤیب، پەیامێکی ناڕەزایەتی دەربڕینیان بەرامبەر بە لەسێدارەدانەکانی ڕژێمی ئێران بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٨ی ئایار، گوڵرۆخ ئیرایی، سپیدە قالیان، نێرگس محەمەدی، زوهرە سرۆ، نەسرین جەوادی و بەهارە هیدایەت، کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراون، پەیامێکی ناڕەزایەتی دەربڕینیان بەرامبەر لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران بڵاوکردەوە و درێژەدان و خێراکردنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هەوڵی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و دروستکردنی ترس ناوزەد کرد.

 

دەقی پەیامی ئەو شەش ژنە زیندانییە:

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" بنەمای ئیرادەی گەلە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ستەمکاری ئایینی،

 

درێژەدان و خێراکردنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی ڕژێمە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و دروستکردنی ترس، ئەو سێدارانەی کە ئەنجامدراون، کردەوەی توندوتیژیی ئاشکرایە بۆ نیشاندانی ئەو دەسەڵاتەی کە بۆ خەڵکی ئێران و جیهان دەرکەوتووە.

 

زیادبوونی تۆمەتەکانی گەندەڵی لە خاک و ڕووبەڕوو بوونەوە و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان و جێبەجێکردنیان لە سەرتاسەری وڵات لە سیستان و بەلوچستان، خوزستان، ئازەربایجان، کوردستان تا تاران بە پەلە و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە پاساوی یاسایی و ئەخلاقی نییە، سێدارە و کوشتن و "جینۆساید"ی ژنانی زیندانیکراوی ئەڤین لەلایەن حکومەتی دیکتاتۆرەوە شەرمەزار دەکەین و دەمانەوێت بە خێرایی بوەستێت.

 

ئێمە لە تەنیشت خەڵکی سەرهەڵدێر دەوەستینەوە، کە پێداگری لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دەکەن، کە کۆتاییهێنانە بە حکومەتی مەزهەبی ستەمکار و ڕایدەگەیەنینم کە حکومەت بە سەرکوتکردنی خەڵک و دروستکردنی تیرۆر لەڕێگەی کوشتنەوە بە هیچ شوێنێک ناگات و مەحکومە بە تاوان، داوا لە ئەنجومەنی نێودەوڵەتی و میدیا جیهانیەکان دەکەین، کە بە پشتیوانی لە خەڵک و گوشار خستنەسەر کۆماری ئیسلامی ڕێگری لە درێژەی توندوتیژیی بگرن و هاوکاری بۆ بەدیهێنانی ئیرادەی گەلی ئێران بکەن.