بە بەشداری ژنان کۆبانێ میوانداری هەفتەی ئەدەبی دەکات
ژنان بە بەشداریکردن لە چالاکییە ئەدەبییەکان بەشداری لە پەرەپێدانی ئەدەب و شیعری ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن.
نورشەن عەبدی
کۆبانێ- بەشداربووانی هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەفتەی ئەدەبیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم جۆرە چالاکییە ئەدەبیانە پێویستە، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن پەرە بە خۆیان بدەن و قووڵتر بچنە ناو ئەدەبی فێمینیستەوە، هەروەها کاتەکە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ بە ئامانجەوە جێی خۆی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدەب گرت.
دیوانی ئەدەب لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمساڵ لە شاری کۆبانێ، خولی دووەمی هەفتەی ئەدەبی، کە ناوی نووسەری کورد "مەلایی جزیری"ی هەڵگرتووە، لە شاری کۆبانێ ڕێکخست، هەفتەی ئەدەبی کە لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی نیسان دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان کۆتایی دێت، سێ بابەتی سەرەکی لەخۆدەگرێت، ئەوانیش، پەرەسەندنی و سەرهەڵدانی ڕۆمانی نێودەوڵەتی، ڕۆمانی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕەخنەی ئەدەبی و ناساندنی.
نووسەران، شاعیران، هونەرمەندان لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان کرد، جگە لە گفتوگۆ و دیالۆگ، هەفتەی ئەدەبی خوێندنەوەی شیعر بە زمانی کوردی و عەرەبی و هەروەها خوێندنەوەی کورتە چیرۆکی لەخۆگرتبوو، وتار و سیمیناریش ڕێکخرا.
"ئێمە حەز دەکەین ئەدەبیاتی فێمینیست پێشکەش بکەین"
نەریمان عەفدەکی، وتەبێژی دیوانی ئەدەب لە باکووری ڕۆژهەڵات و سوریا سەبارەت بە هەفتەی ئەدەبی و ئەو بابەتانەی تیایدا باس دەکرێن ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخستنی هەفتەی ئەدەبی لە بڕیارەکانی کۆنفرانسی ئەدەبیات دایە، وەک چۆن ساڵانە بەڕێوەدەچێت، شاری کۆبانێ هەڵبژێردرا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەدەب و فەلسەفە لە ناوچەکەدا و سەبارەت بە هۆکاری پشت هەڵبژاردنی شاری کۆبانێ بۆ ئەمساڵ، هەرەوها بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە و پێشێلکارییەکانی داگیرکاریی تورکیا لە دژی گەلانی ناوچەکە، لە ڕێگەی ئەدەبەوە پشتیوانی خۆمان بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی خەڵکی ئەم شارە دەربڕی، لەبەر ئەوەی ئامانجی سەرەکی هەفتەی ئەدەب شیعری کلاسیکە، بڕیارە ئەم هەفتەیە لە شارەکەدا بێت لە کۆبانێ کە خاوەنی مێژوویەکی گەورە و دەوڵەمەندە ئەدەبی کوردی.
وتیشی: بەهۆی ئەو دەستدرێژیانەی کە کاریگەرییان لەسەر بواری ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە ناوچەکە هەبووە و ئەو قەیرانەی کە خەڵک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت شاری کۆبانێ تووشی بوون، ئاشکرایە کاریگەری هەبووە لە لاوازبوونی بواری ئەدەب، بەڵام لەگەڵ سەقامگیری دۆخی ناوچەکە لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، نووسەران و شاعیران گەڕانەوە بۆ ڕێکخستنی ئەم بوارە و زیندووکردنەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی.
"ژنان جێپەنجەی خۆیان لە مێژوودا بەجێدەهێڵن"
نەریمان عەفداکی ئەوەشی خستەڕوو، بەشداریکردنی ژنان لەم هەفتەیەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، لە یەکەم دانیشتنیدا کە ساڵی ڕابردوو لە شاری قامیشلۆ ڕێکخرابوو، یەکێک لە بابەتەکان باسی لێدەکرا، ئەدەبیاتی فێمینیست بوو، ژنان ڕۆڵی خۆیان بینی لە لیژنەی ئامادەکاری و گێڕانەوەی چیرۆک و شیعر، دادگای ئەدەب گرنگییەکی زۆر بە ئەدەبیاتی فێمینیست دەدات، نووسەرانی ژن هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە ئامرازێکی دیکەمان هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری، ئەویش قەڵەم و مێژووی ئەدەبیمانە، هەر مرۆڤێک شێواز و چەکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە و بەرگریکردن لە خاکەکەی، ئەدەبیش یەکێکە لەو ئامرازانە و ئەمڕۆش ژن هەیە، توانای ئەوەیان هەیە جێپەنجەی خۆیان لە مێژوودا دابنێن.
"لە ڕێگەی بۆنە ئەدەبییەکانەوە ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەکانمان بەرز دەکەینەوە".
ماریا عەجیلی، شاعیر و خەڵکی شاری ڕەقە ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێگەی کورتە چیرۆکێکەوە بە ناوی "چرای فریودەر" بەشداریم لە هەفتەی ئەدەبیدا کرد، تیشکم خستە سەر پێشێلکارییەکانی داعش بەرامبەر بە ژنانی ئێزیدی، ئەم کورتە چیرۆکە لە ڕۆمانەکەمدا بە ناوی "بازنەی دۆزەخ"، کە لە نووسینەکەیدا، گەیشتمە بەشی چوارەم، تێیدا پانتاییەکی زۆر دەدەم بە شەڕی کۆبانێ، کە تیایدا پریشکی سەرکەوتن بەسەر بەکرێگیراوانی داعشدا هەڵگیرسا.