خوێندکاران بانگەوازی ناڕەزایەتی سەرتاسەری دژی حیجابی ناچاری دەکەن

لە درێژەی فشار و دەستێوەردانەکانی ئاسایشی زانکۆ بۆ سەر خوێندکاران لەسەر بنەمایجلوبەرگیان، ژمارەیەک ڕێکخراو و گروپی خوێندکاران بانگەوازیان کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حیجابی ناچاری.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک ڕیکخراو و گروپی خوێندکارانی سەربەخۆ لە حکومەت، داوایان کرد ڕۆژی ١٥ی نیسان خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران، دژی پاسەوانانی جلوبەرگی سەر بە ڕژێمی ئێران بوەستنەوە.

 

خوێندکاران بریتین لە؛ ڕێکخستنی خوێندکارانی پێشکەوتنخواز، ڕێکخستنی خوێندکارانی ئازادیخوازی زانکۆی خوارزمی، ڕێکخستنی خوێندکارانی ئازادیخوازی زانکۆی تاران، ڕێکخراوی ئازادی بیرمەندی جوندی‌شاپۆ، کۆمەڵەی خوێندکارانی زەهرا، کۆمەڵگەی خوێندکارانی ئازاد (زانکۆی سنەی ئازاد)، یەکێتی خوێندکارانی زانکۆی تەکنەلۆژیای ئەسفەهان، خوێندکارانی بیری ئازاد لە خوراسگان (زانکۆی ئیسفەهانی ئازاد)، و گروپەکانی خوێندکاران و چالاکوانانی زانکۆی ئیسفەهان، زانکۆی زانستە پزیشکییەکان، زانکۆی پەروەردە لە زانکۆی زانکۆی بێهەشتی و لە ڕاگەیەندراوەکاندا هاتووە؛

 

"دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی نەورۆز و کردنەوەی زانکۆکان، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانی بەناو "بیرهێنانەوەی زمانی" بۆ ڕەچاوکردنی حیجاب، بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەرکوتکردن کە بنکەکەی لە زانکۆکان دایە، ڕێگری لە چوونە ناو زانکۆی کچە خوێندکار دەکەن، بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ناچاری و ڕەفتاری دڕندانە دەکەن و جیاکاری ڕەگەزی لە چوونە ژوورەوەی زانکۆ بۆ خوێندکارانی نێر و مێ دەکەن، هەروەها مافەکانی ژنان پێشێل دەکەن، هەروەها بوونی هێزی سەرکوتکەر لەناو زانکۆ و دەوروبەریدا، یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی ئێمەی خوێندکار دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

 

بۆیە ئێمە داوا لە ڕێکخراو، کۆمەڵە، گروپی خوێندکارانی سەربەخۆ لە حکومەت و خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵات دەکەین، شانبەشانی یەکتر دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت دەوەستینەوە، بە نیشاندانی بێ ئیجابی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ لە دژی سەپاندنەکانی حکومەت دەوەستینەوە کە دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" توانیمان دەستی پێبکەین و ئەو دەستکەوتە بپارێزین.

 

بۆیە پێویستە ڕۆژی شەممە، ١٥ی نیسان لەسەر ئاستی زانکۆکان وەڵامی ڕێوشوێنە سەرکوتگەرییەکانی حکومەت بدەینەوە بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی یان نمایشی ناڕەزایەتی و دانیشتن و نووسینی دروشم.