پڕۆفیسۆر ڤاسۆ ئەپۆستۆلۆپۆلۆس خەڵاتی "ژنانی یۆنانی جیهان" وەرگرت

پڕۆفیسۆر ڤاسۆ ئەپۆستۆلۆپۆلۆس، توێژەر و پزیشکی بەرگری یۆنانی-ئوستراڵی خەڵاتی "ژنانی یۆنانی جیهانی"ی وەرگرت.

ناوەندەی هەواڵ

 

خەڵاتی "ژنانی یۆنانی جیهانی" لەلایەن لیژنەی نەتەوەیی یۆنانی بۆ یونسکۆ و هەرێمی یۆنانیەوە لەژێر سەرپەرشتی سکرتاریەتی گشتی یۆنانی لە دەرەوەی وڵات و دیپلۆماسی گشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕێکخراوە، لەپێناو ڕێزگرتن لە ژنانی یۆنانی لە هەموو جیهاندا، کە نیشانەیەکی بەهێزیان لە یۆنان و دەرەوەی وڵاتەکەیان داناوە.

 

پڕۆفیسۆر ڤاسۆ ئەپۆستۆلۆپۆلۆس یەکێک بوو لەو ٦ ژنە یۆنانیەی لە مەڕاسیمێکدا لە مۆزەخانەی شوێنەوارناسی پاتراس لە یۆنان خەڵات کران، ئەوانی دیکە بریتین لە ئایۆنا زاهاراکی، لە ئەڵمانیا، ستێلا کۆکۆلی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیکاترینی سۆفیانو-بێلێفانتی لە میسر و ڕۆمانیا، کریستینا تساردیکۆ لە ئەرجەنتین و مارینا تسیهلاکی لە مۆزەمبیق.

 

پڕۆفیسۆر ڤاسۆ ئەپۆستۆلۆپۆلۆس، کە ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو، سوپاسی هەموو کەسێکی کرد بۆ پشتگیرییەکەیان، وتیشی: چ شەرەف و ڕێزلێنانێکی سەرسوڕهێنەرە لەلایەن یۆنانەوە بۆ ژنانی یۆنانی ئاوارە.