٥٠ ڕۆژ دوای بوومەلەرزەکە، هێشتا تەرم لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا دەردەهێندرێن
دوای ٥٠ ڕۆژ لە ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، لە ناوچەی دەفنەی هاتای داروپەردووی بینا رووخاوەکان لادەبرێن و لە ماڵێکدا تەرم دەرهێندرا.

ناوەندی هەواڵ
لە هاتای بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، نزیکەی هەموو بیناکان تەختی زەوی بوون و کار بۆ لابردنی داروپەردووی بینا ڕووخاوەکان بەردەوامە.
ڕاگەیەندراوە، کە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە تا ئێستا هیچ کارێک بۆ لابردن و پاککردنەوەی داروپەردووی چەند بینایەکی شارەکە نەکراوە، دوێنێ، لە ٥٠یەمین ڕۆژی بوومەلەرزەکەدا، لە باڵەخانەی گیونیی ٥ نهۆمی کۆڵانی ئوگور مومجوی گەڕەکی دەفنەی هاتای، تەرمێک دەرهێندرا و زانرا کە ئەو تەرمە ئایدە بەهجەت تەمیزکانە کە لە نهۆمی سێیەمی بیناکەدا ژیاوە.
دەوترێت تا ئێستا تەرم لەناو داروپەردووی بیناکەدا هەن.