گەشاو بیبانی، کاندیدە بۆ پەرلەمانی فینلەندا

گەشاو بیبانی، ژنێکی گەنجی کوردە و کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا کە دەنگدانەکە لە دوێنێوە دەستی پێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا ڕۆژی ٢٢ی ئادار دەستیپێکرد و تا ٢ی نیسان دەنگدان بەردەوام دەبێت، یەکێک لەو ژنە گەنجانەی کاندیدە، گەشاو بیبانی-یە کە کوردە و خەڵکی کەرکوکە.

 

گەشاو بیبانی، دوێنێ واتە لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدان بۆ پەرلەمانی فینلەندا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: "من لە ناوچەی وسیما کاندیدم بە ژمارە ٩٠، ئەگەر تەمەنت لە سەرووی ١٨ ساڵە و خاوەن ناسنامەی فینلەندایت و لە وسیما دەژیت هیوادارم متمانەی خۆتم پێ ببەخشیت".

 

گەشاو بیبانی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری کەرکوک لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٥ەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە فینلەندا دەژی، چەند ساڵێک وەک چالاکوان کاری کردووە و نزیکەی سێ ساڵە سەرقاڵی کاری سیاسیە.