ژمارەی گیان لەدەستدان بە لافاوەکە بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس
تەرمی یەک کەسی دیکە لە گەڕەکێکی ڕەحا دۆزرایەوە و بەوەش لە ڕەحا و سەمسور بەهۆی ئەوەی ڕێوشوێن بۆ لافاو نەگیراوەتەبەر، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ڕەحا و سەمسور بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەرپرسانەوە ڕێوشوێن بۆ بارانی بەخوڕ نەگیراوەتەبەر، تەرمی کەسێکی تر لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە چوارڕیانی عابید لە کۆپرولو و ئەو ژێرزەمینەی کە لە ڕەحا پڕ بوو لە ئاو دەرهێندرا.
١٥ کەس بەهۆی ئەو بارانانەی لەئێوارەوە دەستی پێکرد و لافاو دروست بوو، گیانیان لەدەستدا، چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێل ئاویان تێچوو، هەروەها لە ڕەحا و سەمسور بەهۆی نەبوونی ڕێوشوێنی پێویست بۆ باران و لافاوەکە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.