پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" تۆمەتبار کرا

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشگێڕی تارانەوە بانگهێشت کرا و بە "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" تۆمەتبار کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی تارانەوە بانگهێشت کرا.

 

دادگای گشتی پارێزەر ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی کە نوێنەرایەتی زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی کورد و بنەماڵەکانیانی کردووە، بە "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" تۆمەتبار کرد.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پارێزەر ساڵح نیکبەخت دوای ئەوەی ڕەوانی لق کراوە، تا دانیشتنی داگا بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێش گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، پارێزەر ساڵح نیکبەخت نوێنەرایەتی دۆسیەی زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی کوردی وەک زانیار و لوقمان مورادی کردووە، لە ئێستاشدا پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینییە، و بەهۆی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی ئێران دادگایی کراوە  و بە زانیاریدان سەبارەت بە دۆسیەکانی پێشوو و ئێستای، لەو تۆمەتانەیە کە لەلایەن حکومەتەوە ئاڕاستەی کراوە.