کۆنگرەی ستار: ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار لە دژی زوڵم و ستەم بوو

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لێدوانێکی نووسراودا ڕاپەڕینەکەی ١٢ی ئاداری بەبیرهێنایەوە و وتی: "ئەم ڕاپەڕینە سنووری ترس و کۆیلایەتی لە دڵی گەلی کورددا شکاند و بۆ هەموو شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوبووەوە".

قامیشلۆ

 

لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ لەیارییەکی تۆپی پێ لە قامیشلۆ لە نێوان تیپی جیهادی قامیشلۆ و تیپی فتوێی دێرەزور بەڕێوەچوو، بەڵام کاتێک یاریزانەکان و خەڵک چوونە ناو یاریگاوە گروپە ڕەگەزپەرستەکان کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستنیشان کرابوون بە دروشم و بەرد هێرشیان کردە سەر گەلی کورد، پۆلیس و سەربازانی ڕژێم لە هەمان کاتدا هێرشیان کردە سەر هەموو دەرگاکانی یاریگاکە و دایانخست، لە ئەنجامدا ٩ کەس کە دووانیان مندال بوون گیانیان لەدەستدا، دوای بڵاوبونەوەی هەوالەکە سەدان گەنج ڕوویان کردە یاریگاو ئەم ململانێیەیان گۆڕی بۆ ڕاپەڕینی کورد، دوای ئەم هێرشە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو ئەو شارانەی سوریا کە کورد تێیدا دەژین ڕوویان کردە کۆڵان و شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان لەبەرامبەر ڕژێمی بەعسی سوریا دەربڕی.

 

 کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لێدوانێکی نووسراوی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە.

 

"ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار نیشانەی خۆی لەسەر مێژوو داناوە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژئاوای کوردستان کە میراسی شۆڕشێکە، بە نەتەوەییش ناسراوە، بە تێکۆشانێکی زۆر و بەرخۆدانی بێوێنە لە دژی وشیاری زاڵ و چەوسێنەر وەستاوەتەوە، هەرچەندە چەندین ڕووداو و شێوەی زوڵمیش بەکارهێنراوە، بەڵام باوەڕی بە ئازادی خەڵک لە هەموو کاتێک زیاتر سەرکەوتوو بووە، بێگومان ئەو ڕووداوەی کە زۆرترین نیشانەی خۆی لە مێژوودا دروستکرد ڕاپەڕینی ١٢ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٤ بوو ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچەی قامیشلۆ و ناوچەی جزیرە و کۆبانێ و عەفرین و حەلەب و شامی پایتەختی سوریا لە دژی هۆشیارکردنەوەی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕینیان کرد".

 

"ڕژێمی بەعس هێرشی دڕندانەی لەدژی گەلی کورد ئەنجامدا"

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ هاتووە: "لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ یاریەک لەنێوان تیمەکانی تۆپی پێی جیهاد لە قامیشلو و تیمی فتوێی دێرەزۆر دەستیپێکرد، بەڵام لە سەرەتای یارییەکەدا لایەنگرانی تیپی فتوێ بە بەرد هێرشیانکردە سەر تیمی جیهاد، هەروەها دروشمی پشتیوانی سەدام حوسێنیان وتەوەو وێنەیان بەرزکردەوە، ئەم دیمەنە لە ژێر چاودێری ئاسایشی ڕژێمدا بە بێ هیچ کاردانەوەیەک ڕووی دا، کاتێک گەلی کورد هەوڵی پاراستنی خۆیان دا، هەردوو لایەنگری فتوێ و ئاسایشی ڕژێم بە گولـلە هێرشیان کردە سەریان،  لە ئەنجامدا چەندین شەهید و بریندار هەبوون، ڕۆژێک دوای ئەوە دەیان هەزار کەس بۆ بەخاکسپاردنی شەهیدەکانیان ڕوویان لە مەیدانەکان کرد، بەڵام بەهۆی هێرش و ئاستەنگەکانەوە ئەم مەراسیمە بوو بە ڕاپەرین لە دژی سیستمی بەعس، ئەوە یەکەم جار بوو کە کورد داوای مافی خۆی دەکرد، بەڵام هێرشێکی دڕندانە کرایە سەر گەلی کورد لە دژی ئەو ڕاپەڕینە".

 

"ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار سنوورەکانی شکاند"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر ڕاپەڕینی گەلی کورد و تیایدا هاتووە: "ئەم ڕاپەڕینە سنووری ترس و کۆیلایەتی لە دڵی گەلی کورددا شکاند و بۆ هەموو شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چ حەلەب و چ شام بڵاوبووەوە لە وڵاتانی ئەوروپاش کوردەکان چوونە مەیدانەکان و ڕاپەرین، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٢٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و هەزارانیش برینداربوون و دەستبەسەرکراون، تا ئەمڕۆش ڕژێمی سوریا هێشتا مافی کورد پشتگوێ دەخات، هەرچەندە شۆڕشێکی ١٠ ساڵە هەیە هێشتا نایەوێت لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆببێتەوە بۆ ئەوەی گەلی کورد نەبێتە خاوەن ماف و زمان و مێژووی خۆی لەناو گەلانی جیهاندا، بۆیە دەبێت ئێمە وەک مرۆڤێکی زۆر ئازاد بەدوای دۆزی خۆماندا بگەڕێین تا ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا پێکدێت".