زیاتر لە ٥٠٠ ژن بەشداری یەکەم و گەورەترین یۆگای جەزائیر بوون

زیاتر لە ٥٠٠ ژن بەشداری گەورەترین یۆگا لە جەزائیر بوون و جەختیان لەسەر پێویستی ڕێکخستنی ئەو دەستپێشخەریانە کردەوە کە هانی وەرزشەکانی ژنان دەدەن.

نەجوا ڕاهم

 

غەزە- هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، یەکەم و گەورەترین یۆگای سپی بۆ ژنان بە بەشداری پسپۆڕانی بواری تەندروستی جەستەیی و شێرپەنجەی مەمک و پزیشکانی ژن بەڕیوەچوو، تییدا وۆرکشۆپی شێوەکاری و هونەری بۆ منداڵانیش ڕێکخرابوو.

 

ئەو چالاکییە کە ڕۆژی ١٠ی ئادار بەڕیوەچوو، گەورەترین و یەکەم چالاکی بوو، نەسرین بۆروینا، ڕاهێنەری یۆگا ئاماژەی بەوەکرد کە دەستپێشخەرییەکە هەم لەڕووی ڕێکخراوبوون و هەم پێشوازیکردن لە بەشداربووان و تەنانەت لە دیاریکردنی ڕاهێنەرانیش بۆ سەرخستنی سەرنجڕاکێش بوو، وتیشی: پێویستە ژنان ئاگایان لە تەندروستی دەروونی و جەستەیی خۆیان بێت، بە هەموو توانامانەوە هەوڵمانداوە هەموو ئەو هاوکاریە دەروونی و جەستەیی و تەندروستییە دابین بکەین کە ژنان پێویستیانە بۆ گۆڕینی دەروونناسی و هاندانیان بۆ وەرزشکردن، زیاتر لە ٥٠٠ ژن بەشداربوون.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام بن لە دەستپێکردنی ئەو جۆرە چالاکییانەی کە هانی ژنان دەدەن و هانیان دەدەن بۆ پشوودان، لە داهاتووشدا لە پارێزگای هوران و پارێزگاکانی تر چالاکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن.

 

ژنان لە هەموو تەمەنێکدا بەشداربوون

ئەمیرە مەڕاح، ڕاهێنەرو پسپۆڕی زومبا خۆشحاڵی خۆی بەو دەستپێشخەریانەی هانی وەرزشەکانی ژنان دەدات دەرببڕی و وتی: من زۆر خۆشحاڵ بووم بە ڕاهێنەریی بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ژن لەو شوێنە جوانەدا کە ژنانی تەمەن جیاوازم بینی.

 

جەختیشیکردەوە کە پێویستە ئەو دەستپێشخەریانە بۆ ژنان ڕێکبخرێت بەهۆی گرنگی وەرزش لە باشکردنی تەندروستی دەروونی و جەستەیی و جگە لە یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی متمانە بەخۆبوون و بەهێزکردنی ژنان، هەروەها سوپاسی ڕێکخەرانی چالاکییەکەی کرد، بۆ ڕەخساندنی هەموو ئەگەرەکان بۆ سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە وەرزشییە و داوای لە ژنانی جەزائیر کرد بچنە پاڵ هەموو لایەک کە کار بۆ پەرەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانیان دەکات.