نەتەوی غەمگین: گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئایدۆلۆژیای ژیانی ئازادە
نەتەوی غەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرکردنی ژیانی ئازادە، ئەو گۆشەگیرییە هەرگیز ڕێگری لە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان ناکات.
ڕۆژ هۆزان
قامیشلۆ- ئافرێنەری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٢٥ ساڵە لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا گۆشەگیرییەکی توندی لەسەرە و ماوەی ٢٥ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی بەدەست نەگەیشتووە، سەبارەت بەو پرسە نەتەوی غەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرکردنی ماف و داواکارییەکانی ژنانە بۆ ئازادی.
"بە سایەی شیکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان بوونە خاوەن بیردۆزی ئازادی"
نەتەوی غەمگین لەبارەی ئەو ئایدیۆلۆژیایەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان پێشی خستووە وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی هەشتاکاندا و بە دامەزراندنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان وای لە ژنان کرد کە هۆکار و ڕۆڵی گرنگیان هەبێت، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ئیرادەی خۆیان بکەن، لە کەسایەتیی تێکۆشەری ساکینە جانسزدا لە سەرەتای ئەم بزووتنەوەیەوە دەنگی ئازادی ژنان بەرزبووەتەوە و ڕێکخراوەکەیان گەشەی کردووە، ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانێکی بەهێزەوە لە دژی عەقڵییەتی دەسەڵاتداریی و سەرمایەداریی دەستی بە دۆزی ئازادیی ژنان کرد، سیستەمی باوکسالاری لە هەوڵی لەناوبردنی کۆمەڵگە دایە و لە کەسایەتی ژندا ئەو کارە دەکات، لەبەرئەوە هیچ ڕۆڵێکیان نەداوە بۆ ئەوەی ژنان بوونی خۆیان بپارێزن، هەروەها پرسی ژنانیشی بە کێشەیەکی بنەڕەتی نەدیوە کە چارەسەر بکرێت، هەرچەندە ئەمڕۆ ژنان لە ڕووی زمان و ئایدیۆلۆژیا و کولتوورەوە لەناودەچن، کۆمەڵگەش لە دەست دەچێت هێزە دەسەڵاتدارەکان دەیانویست ئەم کارە بکەن بەتایبەتی لە کوردستان چونکە ئێمە کۆمەڵگەیەکی زۆر دەوڵەمەندین لە مێژوودا، ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە کە سەرەتا کێشەی ژنان و کۆمەڵگە چارەسەر بکرێت، دواتر خەڵک دەتوانێت بە ئاشتی لە وڵاتی خۆیدا بژی، ڕێبەر ئاپۆ وای لە ژنان کرد کە خاوەنی ئایدۆلۆژیای ڕزگاری بن و ئێستا دەنگی ژنانی لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوکردووەتەوە".
"کاتێک پێشەنگایەتی لە کەسایەتیی ژناندا ڕوویدا، هێرشێکی گەورە بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند"
نەتەوی غەمگین ڕایگەیاند، کە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دەستکەوتەکانی ژنان، هێرشێکی گەورە کرایە سەر کەسیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: لە سروشتی ژناندا سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە و دەتوانێت سیستەمێکی دروست بۆ ژیان دروست بکات، بەو هۆیەوە کاتێک ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان هاتە مەیدان، هەموو ژنان لە دەوری کۆبوونەوە ئەگەر ژنان ئیرادەی خۆیان لەم ئایدیۆلۆژیایەدا نەبینیایە و بڕوایان پێی نەبووایە ئەمڕۆ نەیاندەتوانی دەستکەوتەکانیان بەدەستبهێنن، کاتێک پێشەنگایەتی لە کەسایەتیی ژناندا پەرەی سەند، هێرشێکی گەورە بۆ سەر کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند، ئەو دەوڵەت و سیستمانەی ئەمڕۆ گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەر ئاپۆ جێبەجیدەکەن، سیستەمەکان دەسەڵاتی خۆیان لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی ژنان و وڵات بەڕێوەدەبەن و قبووڵکردنی ئیرادەی ژنان و کۆمەڵگە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان، سیستمە زاڵەکان سەرکردایەتی ژنانیان قبوڵ نەکرد و پیلانێکی نێودەوڵەتیان بۆ دروستکرد.
"سیستمەکان بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ بازاڕیان لەسەر تێکشکانی پرۆژەی نەتەویی دیموکراتیک دروستکرد"
نەتەوی غەمگین تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی ژنان بۆ شکاندنی گۆشەگیریەکە و وتی: سیستمەکان بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ بازاڕەکانی خۆیان بۆ ڕووخاندنی پرۆژەیەکی دیموکراتیک دامەزراندووە، بەپێچەوانەوە ئەم پرۆژەیە و ژنانی کورد بە تایبەتی ئەمڕۆ بوونەتە سیمبولی تێکۆشان، ئەمە لە شەڕی دژی داعش و دژی دەوڵەتە هەژموونییەکان سەریهەڵداوە، ئەمڕۆ ژنانی عەرەب و تورکمان و ئاشووری و سوریانی لەم سیستەمەدا هەن و هەموو ئازادییەکانی خۆیان لەم سیستمەی نەتەوەیی دیموکراتیکدا دەبینن، کاریگەری شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبووەتەوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەر ئاپۆ تەنها دروشم نییە، لە ڕێگەی کاری ڕێبەرایەتییەوە بوو بە ئایدیۆلۆژیا و ژیان، ئێمە پێویستە هەموو ڕۆژێک لە ژیانماندا هەست بە ئازادی بکەین.