کفری، ژنێک بە گوماناوی بە فیشەک گیانی لەدەستدا

لە کفری ژنێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا و تا ئێستا بە گوماناوی ماوەتەوە و نەزانراوە خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

گەرمیان

 

ئێوارەی دوێنێ، ١٠ی ئادار، لە شارۆچکەی کفری لە دەڤەری گەرمیان، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

 

عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد : "کچەکە لەدایکبووی ١٩٩٦ و لەلایەن خێزانەکەیەوە تەرمی کچەکە هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، بە وتەی کەسوکارەکەی لە ماڵی خۆیان بە دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە ".

 

ئەو وتەبێژە وتیشی: لە ئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، لەسەر چۆنیەتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە .