پۆلیسی ئێران ١٧ منداڵی کوشت

گروپی کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئێران لە میانی چالاکیی 'هەینی خوێناوی"دا ١٧ منداڵی کوشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵی گروپی کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ؛ لە میانەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، دیاری کرا کە لە چالاکییەکانی ٨ی تشرینی ئەکەمی ٢٠٢٢ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ١٧ منداڵ بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون، لەو چالاکییەدا ١٥ کەسی دیکە چاویان لەدەستدا.

 

لە خۆپیشاندانەکانی زاهیدان کە بە 'هەینی خوێناوی" ناسراوە، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و دەیان کەسیش دەستگیرکران.