تەڤگەری ژنانی ئەفغانی لە ئەڵمانیا لە چالاکییەکانی بەردەوامە

تەڤگەری ژنانی ئەفغانی لە زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیادا لێدوانی ڕۆژنامەوانیان دا و گردبونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئەفغانی، کە لە ئەڵمانیا ڕێکخراوە، بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ ئەوەی ڕای گشتی لە کردەوەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان ئاگادار بکاتەوە و بزووتنەوەی ژنان یەکبخات، تەڤگەری ژنانی ئەفغانی، کە لە چەندین شار لێدوانی ڕۆژنامەوانی و گردبونەوە و ڕێپێوان ڕێکدەخات، دوێنێ لە دوسڵدۆرف چالاکییەکیان ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا ژنانی ئەفغانی و ئەڵمانی و کورد و ئێران کۆبوونەوە، یەژەکە-ئەوروپا لە دوسڵدۆرفی کۆلن بەشداری چالاکییەکە بوو، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە تاڵیبان ڕژێمێکی تیرۆریستییە بۆ ژنان.

 

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "تاڵیبان بوەستە" بەرزکرانەوە.