٤٠٠ باڵەخانە لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە زیانیان بەرکەوتووە

٤٠٠ باڵەخانە لە شیخ مەقسود و ئەشرەفییە زیانیان بەرکەوتووە و ٥ باڵەخانە ڕووخاون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەبەردەم کافتریای تەلەت حەلەب، ئەندازیارانی تەکنیکی شارەوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕاپۆرتێکیان لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە بە باڵەخانەکانی شاری حەلەب بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا ٥  باڵەخانە وێرانبوون، ناچاربوون ١٢ باڵەخانە بڕوخێنرێن، ٤٠٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات ئاوەڕۆ و هێڵەکانی ئاویش زیانیان بەرکەوتووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە زیاتر لە سەد کەس برینداربوون و هەزاران کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لەم دۆخەی ئێستا، لیوای ٤ی حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەپاندووە و ڕێگە بە تێپەڕاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و هاوکارییە مرۆییە بەپەلەکان نادات.

 

هەروەها جەختکراوەتەوەم کە لە کاتێکدا زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە دۆخێکی سەختدا ڕۆژەکانیان تێدەپەڕێنن، بەڵام ئەم سیاسەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.