کۆنگرەی ستاری عەفرین- شەهبا داوای کردنەوەی ڕێگەی هاوکاری دەکات
کۆنگرەی ستاری عەفرین- شەهبا ڕێگریکردن لە هاوکارییەکانی بۆ زیانلێکەتووانی بوومەلەرزەکە، کە لەلایەن حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت، شەرمەزار کرد و بەپەلە داوای کردنەوەی ڕێگای هاوکارییەکەی کرد.
شەهبا
دوای بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی مەڕەشی باکووری کوردستان بوو و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵمەتێکی هاوکاریان دەستپێکرد، بەڵام ئەو هاوکارییانەی کە بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزە و ئەو ناوچانەی کاریگەرییان لەسەربووە دەنێردرێن، لەلایەن حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکەوە ڕێگریان لێدەکرێت، کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ڕاگەیەندراوێکی دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پانکارت بە نووسراوی "گەمارۆی سەر خەڵک کارەساتی مرۆیی زیاتر دەکات"، "نا بۆ گەمارۆ" بەرزکرایەوەو تیشک خرایەسەر ئەوەی کە گەمارۆدان و ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان کارەساتەکە قوڵتر دەکاتەوە، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کرا، لە دژی گەمارۆ و ڕێگرییەکان هەڵوێستی توندیان هەبێت.
سیاسەتی ئەوان گەل بەرەو لەناوبردن دەبات
لێدوانەکە لەلایەن ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین- شەهبا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا دەیان هەزار کەس لەژێر بینا ڕووخاوەکاندان و گیانیان لەدەستداوە، هیچ هاوکارییەک بۆ زۆربەی ناوچەکان نەنێردراوە کە بوومەلەرزەکە تێیاندا ڕوویداوە و ئەوەش بە داگیرکاری سیاسی پیناسە کراوە.
هاوکارییە مرۆییەکان ناچێتە ناو هەرێمەوە
ڕیحان عەلۆ لە بەردەوامی لێدوانەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، کە حەلەب یەکێکە لەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کاریگەری گەورەی لەسەر بووە و هەزاران کەس چوونەتە شەهبا و عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، وتی: حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا ڕێگەیان نەداوە هیچ کاروانێکی هاوکاری و تیمەکانی ڕزگارکردن لەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە بپەڕنەوە، قورسترینیان بۆ خەڵک ئەوەیە ئەو لایەنەی کە لەمپەر دروستدەکات مەرجیان دانا بۆ تێپەڕاندن یان دزینی یارمەتی، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی فاشیستی تورک دەستبەرداری هێرش و پەلامارەکانی نابێت و بەردەوامە و هێرشەکەی ئەم دواییەی کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و شەهیدبوون هەبوو، سەرەڕای داواکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ تێپەڕاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ڕزگارکردنی گیانی زیندووان، بەڵام تا ئێستا ڕێگەیان پێنەدراوە و ڕاگیراون".
داوای بەپەلە کردنەوەی ڕێگەی یارمەتی
ڕیحان عەلۆ لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وتی: "ئێمە بە توندی ئیدانەی سیاسەتی دووڕوویی دەکەین کە دەیەوێت زیانێکی گەورە بە قوربانییەکان بگەیەنێت، هەرچەندە کات هەبوو بۆ ڕزگارکردنی گیانی زۆر کەس بەپێی دەرفەتە بەردەستەکان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە فشار بخەنە سەر هەردوو ڕژێمی تورکیا و سوریا بۆ ڕێگەدان بە ڕێکخراوەکان و هاوکارییە مرۆییەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقییەکانیان.