لە گەرمیان هەوڵ بۆ بەشداری کارای ژنان لە سیاسەتدا دەدرێت
له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به به‌شداریی سیاسی ژنان، لە گەرمیان ژنان گرنگی ڕۆڵ و بەشدارییکردنیان لە بواری سیاسی‌دا خستەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
ڕادیۆی دەنگ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە پاڵپشتی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عێراق، له چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پڕۆژه‌ى بره‌ودان به به‌شداریی سیاسی ژنان، خولێکی ڕاهێنانی بۆ ژنانی سیاسی و چالاکوان ڕێکخست و لەبارەی پرسی به‌شداری ژنان لە بواری سیاسی‌دا گفتوگۆیان کرد.
لە ڕاهێنانەکەدا ١٠ چالاکوانی بوارە جیاوازەکانی شارۆچکەکە بەشدارییان تێداکرد، زریان محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ڕادیۆی دەنگ، بۆ نوژنها باسی لە ڕاهێنانەکە کرد، کە تیایدا به وردی له باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنان و گرنگی و ڕۆڵی ئه‌و به‌شدارییه ڕاهێنان بە بەشداربووان کراوە، هەورەها لەڕێگەی كارى گروپ و به‌شدارییه‌كانیانه‌وه، چالاكوانان دیارترین ئه‌و له‌مپه‌ر و كێشانه‌یان خسته‌ڕوو كه له به‌رده‌م به‌شداریی سیاسی ژنان دان.
وتیشی: لە درێژەی ڕاهێنانەکەدا چالاكوانان كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام و ڕاسپاردەیان بۆ بره‌ودان به ڕۆڵی ژنان له بوارى سیاسی‌دا خستەڕوو تا بتوانرێت لە داهاتوودا کاری زیاتری بۆ باشترکردنی بەشداری ژنانی لەسەر بکرێت.