ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نایاسایی ئاستی سێیەمی ڕاگەیاند
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی بوومەلەرزەکانی شاری بازارجیخی "باری نائاسایی ئاستی سێیەم"ی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
د. هانس کلیوگێ، بەڕێوەبەری هەرێمی ئەوروپا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی-WHO ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا ڕوویانداوە، بەرزترین ئاستی "باری نائاسایی ئاستی سێیەم"ی ڕادەگەیەنن.
"باری نائاسایی ئاستی سێیەم" بەو مانایەیە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک ڕێکخراوێک هەموو سەرچاوە و دەرفەتەکانی خۆی ۆ ئەو ناوچانەی کە ڕووبەڕووی بوومەلەرزە دەبنەوە، کۆدەکاتەوە.
شایانی باسە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٧ هەزار و ١٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندار بوون و باڵەخانە و شارەکەش بە وێرانە ماونەتەوە.