لە فەرەنسا لە هەر سێ ژنێک یەکێکیان توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر توندوتیژی لە فەرەنسا ئاشکرایکرد کە پیاوان توندوتیژی بە پێویست دەزانن بۆ ڕێزگرتن و ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکدا کە لە فەرەنسا ئەنجام دراوە، جیاکاری ڕەگەزی لەو وڵاتەدا دەرکەوت و لە کۆتایی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جیاکاری ڕەگەزی لە ئاستێکی مەترسیداردایە.

 

کۆنسەی باڵای یەکسانی ژنان و پیاوانی فەرەنسا "HCEFH" ئەنجامی توێژینەوەیەکی لە نێوان ٥-٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کە لەگەڵ دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرووی تەمەن ١٥ ساڵەوە ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕاپۆرتەکە پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بکرێت.

 

ژنان توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسیان بەرامبەر دەکرێت

بە پێی توێژینەوەیەک کە پەیمانگای ڤیاڤۆیس بۆ "HCEFH" ئەنجام دراوە، ئەوە ڕوون بووەوە کە سێکسیزم لەو وڵاتەدا کەم نەبووەتەوە، بە پیچەوانەوە زیادی کردووە،  لە ٣٧%ی ژنان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر واتە لە هەر سێ ژنیک یەکێکیان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەوڵاتدا، تۆمارکراوە کە ڕووداوەکانی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی لەناو گەنجاندا بڵاوبووەتەوە، سەرەڕای ئەم داتایە، لە ٢٦%ی پیاوان کاردانەوە و پێوانەی زۆر لە دژی توندوتیژی سێکسی دەبینن.

 

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە چوار پیاودا، یەک پیاو لەو وڵاتەدا بە پێویستی دەزانێت کە توندوتیژی بۆ ڕێزگرتن بێت ٤٠% ی پیاوان دەشڵێن پێویستە ژنان پەیوەندیان بە بەمنداڵەکانیان هەبێت.

 

تێکۆشان کەمە

هەرچەندە ٨٢%ی دانیشتوانی فەرەنسا دەیانەوێت بابەتی سێکس لە بەرنامەی پێشەوەی حکومەتدا بێت، بەڵام لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بۆ تێکۆشان لەسەر ئەم بابەتە بەس نییە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٠١ ژن کوژراون

ڕێکخراوەکانی ژنان ڕایانگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٠١ حاڵەتی کوشتنی ژنان لەو وڵاتەدا ڕوویانداوە، بە وتەی بەرپرسانی فەرەنسا توندوتیژی دژی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١،  ٢٠% زیادی کردووە، ژنانیش داوای پاراستنیان کردووە لە دژی زیادبوونی توندوتیژییەکان.