ژنێکی گەنج لە ئاکرێ کوژرا و تاوانبار ئاشکرا نەبووە

بەربەیانی ئەمڕۆ کچ و کوڕێکی گەنج لە سنوری شارۆچکەی ئاکرێ بە کوژراوی دۆزرانەوە و تا ئێستا هیچ کەسێک وەک تاوانبار دەستگیر نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

عیماد حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: کاتژمێر ٢:٠٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، ٢٤ی کانوونی دووەم، لە گوندی گربیش-ی سنوری شارۆچکەی ئاکرێ کچ و کوڕێکی گەنج کوژراون.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو لە دوای هەواڵ پێدانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ تاوانبارێک دەستگیرنەکراوە.

 

جێی ئاماژەیە کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و باڵادەستییەوە لە هەڵکشاندایە، بەپێی ئاماری کۆکراوەی ئاژانسی نوژنها، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٧٣ ژن کوژراون، سووتاون، ناچار بە خۆکوشتن کراون، تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان نییە و چەندین ساڵیشە ڕێژەکە لە هەڵکشاندایە و هەوڵ بۆ باشکردنی نەدراوە.