لە پایتەختی بەریتانیا ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەکرێت
کۆلەکتیڤی ژن، ژیان، ئازادی، بانگ لە هەموو تاکێکی ئازادیخواز دەکات بەشداری لە چالاکیی ۲۸مانگدا بکەن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

ناوەندی هەواڵ
بانگەوازی کۆلەکتیڤی ژن، ژیان، ئازادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو تاکێکی ئازادیخواز دەکات بەشداری لە ڕێپێواندا بکەن، هەروەها تێیدا هاتووە، "شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵێسەی سەند و بە تەواوی ئێران و جیهاندا بڵاوبوویەوە، ئەمڕۆ سەرجەم گەلانی ئێران خاوەن لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەردەکەون .
داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە وڵاتی بەریتانیا بەشداری خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی لەندەن بن، هەروەها داوا لە سەرجەم گەلانی ئێران بەفارس و بەلوج و ئازەری و گەلانی ئازادیخواز دەکەین، بەشداربن بۆ ئازادی و داکۆکی لە مافی سەر جەم گەلانی ئێران و زیندانیان و دژی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئیران".
بڕیارە ڕێپێوانەکە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئەوروپا دەستپێکات.