چالاکییەکانی 'هەینی خوێناوی' بە پێشەنگایەتی ژنانی بەلوچ بەردەوامن
لە شاری زاهیدان، دوێنێ بە پێشەنگایەتی ژنانی بەلوچ چالاکییەکانی 'هەینی خوێناوی' بەڕێوەچوو، ڕایانگەیاند، کە بە خەباتی هاوبەش دەوڵەتی ئێران لەناو دەبەن.

ناوەندی هەواڵ
ڕاپەڕینی گەلانی ئێران زیاتر لە ٤ مانگە بەردەوامە، خەڵک لە ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، زاهیدان دوێنێ دوای نوێژی هەینی، دروشمیان دژی حکومەت و گەل بەرزکردەوە، کە لە ٣٠ی ئەیلولدا دوای نوێژی هەینی ڕژێم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و بە "هەینی خوێناوی" ناسرا.
ژنانی بەلوچی پێشەنگایەتی ناڕەزایەتییەکانیان دەکرد و دروشمی "لە ڕۆژەوەی بەلوچی و گەنجانی کورد سەریان هەڵدا ڕژێم دەترسێت"، جەماوەرەکە چەندین جار دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی"، "نا بۆ دەسەڵاتی پاشایەتی، بەڵێ بۆ دیموکراسی و یەکسانی"، "با لەسێدارەدانەکان بوەستێنرێت"یان وتەوە و ڕایانگەیاند کە تا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووخێنرێت لەسەر شەقامەکان دەبن.