بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم هەناردەی عێراق دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاری ئاڵوگۆرکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم و عێراق دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزی نرخ لە بازاڕدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١١ی کانوونی دووەم وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرانی نرخی بازار هێلکە لە پڕۆژەکانی پەلەوەری هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بە پێچەوانەوە ئاڵوگۆڕ پێدەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بڕیارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ئەم ماددە گرنگەیە لە بازاڕی ناوخۆدا.

 

هەروەها وەزیری کشتوکاڵ ڕێنمایی هەردوو کۆمپانیای "ما بين النهرين العامة" و کۆمپانیای عێراقی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی تۆوی زیاتری گەنمەشامی زەرد بۆ بەخێوکارانی پەلەوەری بە بڕی پێویست و بە نرخێکی پاڵپشت، تا ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەردەوامبێت و کەمبوونەوەی نەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕی ناوخۆی عێراقدا.