لە شاری وان دوو ئەفسەری پسپۆڕ دەستدرێژییان کردە سەر ژنێک
لە ناوچەیەکی وان ئاشکرابوو کە دوو ئەفسەری پسپۆڕ دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنێک بە ناوی "ل.م".

ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی سەرای وان ئاشکرابوو، کە دوو ئەفسەری شارەزا دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنێک بە ناوی "ل.م"، ژنەکە گەیەندراوەتە پەیمانگای پزیشکی دادوەری وان "ATK" و شەوی ٣ی کانوونی دووەم وتەکانی وەرگیراون، دوای وەرگرتنی وتەکان ئەفسەرە پسپۆڕەکان دەستگیرکراون.
زانراوە کە لێکۆڵینەوەکە لەلایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی سەراوە دەستیپێکردووە، فەرمانی شاردنەوەی دراوە.