جەمیلە کسیکسی، سیاسەتمەداری تونسی کۆچی دوایی کرد
جەمیلە کسیکسی، سیاسەتمەداری فێمینیستی تونسی لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/12/20221219-camila-jpg20d352-image.jpg)
تونس
جەمیلە کسیکسی، پەرلەمانتاری پێشووی تونس، ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی یەکەم، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، ڕووداوەکە لە ڕێگایەکی گشتیدا ڕووی داوە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
جەمیلە کسیکسی لە دواین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسەکەماندا باسی بارودۆخی سیاسی ئێستای تونس و گرنگی گەڕانەوەی بەپەلەی بۆ ئەو ڕێڕەوەی پێشوو کرد، کە بە شەرعییەتی هەڵبژاردن دانراوە، ئەو داوای لە ژنان کرد، کە بەشداری کارای خۆیان لە ژیانی سیاسیدا چالاک بکەن و واز لە یاسا جیاکارییەکان لە دژیان بێنن.
جەمیلە کسیکسی تەمەن ٥٤ ساڵ یەکێک بوو، لە دەنگە پێشکەوتووەکانی ژنانی تونس و پاڵەوانی هۆکارە دادپەروەرەکان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داکۆکیکارێکی بەهێز بوو بۆ کەمینەکان، دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.