وەزیری کۆچ و کۆچبەران: توندوتیژی لە عێراق لە زیادبووندایە
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژییەکان ئاماژەی بەوەدا، کە لە عێراق لە هەڵکشاندایە و ٪٩٠ی ژنان ڕووبەڕووی جۆرێک لە توندوتیژی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە میانی کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی (حلم)ی عێراقی بە دروشمی "ئەوان ژیانن، دژی توندوتیژی سەر ژنان و کچان یەک دەگرین" ڕێکخرابوو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و ئاشکرای کرد، لە عێراق توندوتیژییەکان لە زیادبووندایە.
لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و چالاکوان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق بەشداری کردبوو، تیشکخرایەسەر توندوتیژییەکان و چەند ڕێگەچارییەک خرایەڕوو.
ئیڤان فایەق ئاماژەی بەوەدا کە، توندوتیژى به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕه‌گه‌زێك بكرێت هه‌ر توندوتیژییه و جیاوازى نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له عێراق ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژەی توندوتیژی له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتردایه، ٩٠٪ى ئه‌و ژنانه‌ى، كه له‌م کۆنفرانسەدا دانیشتوون، ڕووبه‌ڕووى تووندوتیژى بوونه‌ته‌وه، جا چ ده‌روونى بێت یان خێزانى یاخو جەستەیی.
ئەو وەزیرە وتیشی: "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئێمه هه‌رچه‌ند كاریش بكات به‌ته‌نیا ناتوانێت هه‌موو كارێك بكات، چونكه هه‌زاران ژن له‌نێو كه‌مپه‌كان له ژینگه‌یه‌كى خراپدان و بۆ باشتركردنى دۆخیان پێویستمان به كۆمه‌ك و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه"، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی دەرکردنی یاسای خێزانی تایبەت بە توندوتیژی بۆ پاراستنی ژنان و پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەکی ئەخلاقی و سۆزداری بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە.