گوڵێکی گەورە لە ئەندەنوسیا دۆزرایەوە
گوڵی "ئارنۆلدیان ڕافلیسیا" کە بە "گوڵی تەرم" ناسراوە لە گوندێکی ئەندەنوسیا دۆزرایەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/12/20221208-gull-jpg830922-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دەرکەوتنی گوڵی "ئارنۆلدیان ڕافلیسیا"، کە بە گوڵی تەرم ناسراوە، لە گوندی پاڵۆبۆا شاری ئاگەم لە وڵاتی ئەندەنوسیا دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی میوان و سەردانیکەران.
ئەم ڕووەکە بە گەورەترین گوڵی جیهان دیاریدەکرێت، کە تیرەی گوڵەکەکی دەگاتە مەترێک و کێشەکەی دەگاتە ١١ کیلۆگرام، بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتر دەبێت و بۆنی گۆشتی خراپبووی لێدێت، بۆیە خەڵک پێی دەڵێن "گوڵی تەرم".
ئەو گوڵە کە ناوی ڕافلیسیایە یەکێکە لە دەگمەنترین ڕووەکەکانی جیهان بەهۆی سەختی کرداری گواستنەوەی هەڵاڵە، دۆزینەوە و بینینی، چونکە دەرکەوتنی ئاسان نییە و لە دارستانە باراناویەکاندا دەبینرێت، نزیکەی ١٠ ساڵی دەوێت تا گەشە دەکات و دەکرێتەوە و کرانەوەکەشی تەنها ماوەی ٢٤ بۆ ٣٦ کاتژمێر دەبێت.