نزیکترین خاڵ لە شۆڕش
ماوەی دوو مانگە مانگرتنەکان لەگەڵ ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و لە ناوەندە گرنگەکانی وەک زانکۆ و بازاڕ و گەڕەک و شەقامەکانی شار بەردەوامە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/11/20221116-20221115-image-2022-11-15-190519079-png3b9d60-image-jpg605149-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو شوێنی نیشتەجێبوونی مهر بەهاران لە شاری سنە، خەڵک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی شەقامەکەیان دا و بە داخستنی شەقام و داگیرساندنی ئاگر دەستیان بە ڕاپەڕین کردووە و بە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"، ڕق و کینەی خۆیان بەرامبەر بە حکومەتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەردەبڕن.
دەوترێت ئۆتۆمبێلی پراید لە شەقامەکاندا دەبینرێت، کە هێزی تایبەتی لەناودایە و هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵک دەدەن، ناوچەی نیشتەجێبوونی مهر بەهاران ڕۆڵێکی بەرچاوی لەم شۆڕشەدا هەبووە، چونکە دانیشتووانێکی زۆری شاری سنەی تێدا دەژی و بەراورد بە گەڕەکەکانی دیکە گردبوونەوەی هاوڵاتیان ئاسانترە، لە ماوەی دوو مانگیشدا پارەیەکی زۆریان داوە و لەلایەن ستەمکارانەوە هەراسان کراون.
مانگرتنی سەرتاسەری سێ ڕۆژە کە دوێنێ دەستیپێکرد بەردەوامە و هاوکات بە بەردەوامیدان بە شۆڕش یادی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٩ کرایەوە.