سیاسەتمەداری کورد، چاگلار دەمیرەل، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

لە دانیشتنی بڕیاری دۆسیەی دژی پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەد چەگلار دەمیرەل، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی پێنجەمی دۆسیەی پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد چەگلار دەمیرەل، کە بە تۆمەتی "بچوککردنەوەی دەوڵەت و حکومەتی کۆماری تورکیا" دادگایی دەکرێت، کۆتایی هات.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست ڕووماڵی دانیشتنەکە بکەن، ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ژوورەوە. داواکاری گشتی کە بۆچوونی خۆی لە دانیشتنەکەدا دووبارە کردەوە، ڕایگەیاند کە دەمیرەل ئەو تاوانەی ئەنجامداوە کە لە وتارەکەیدا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا تۆمەتبار کراوە و داوای ککرد سزا بدرێت.

 

پارێزەر سەردار چەلەبی بڕیاری پێشێلکاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای لەسەر هەمان بابەت سەبارەت بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی هەدەپە و ١٣ ئەندامی هەدەپە وەبیرهێنایەوە و ویستی ئەم بڕیارە بخرێتە ناو دۆسیەکە. چەلەبی ڕایگەیاند کە ئەو دادوەرەی پێشتر بڕیارێکی ئاسانی لەم دۆسیەیەدا داوە، جارێکی دیکە سەیری ئەم دۆسیەیە بکاتەوە.

 

سزاکە دوا نەخرا

دادوەر داواکەی سەردار چەلەبی قبوڵ نەکرد و سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر چاگلار دەمیرەلدا سەپاند و سزاکەی دوانەخست.