مانگرتنی گشتی لە مەهاباد بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان بە خێرایی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەشەنە دەکات. کاسبکارانی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوکانەکانیان نەکردووەتەوە و درێژەیان بە مانگرتنی گشتی شارەکە، لە دژی زوڵمی دەسەڵات داوە.

مهاباد

 

خۆپیشاندانەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران لە وڵاتدا بەردەوامە و لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکاران بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی چالاکوانان و خۆپیشاندەران دەستیان بە مانگرتن کرد و دەرگای دوکانەکانیان نەکردەوە.

 

فائق مام قادری تەمەن ٣٧ ساڵ کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو، دوای ٢٥ ڕۆژ لە کۆما مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا، تەرمی فائق مام قادری لەلایەن گەلەوە گەڕێندرایەوە بۆ مهاباد و بەخاک سپێردرا.

 

تاقمێکی قەرەباڵغی مەهابادییەکان بە دروشمی "شەهیدان نامرن"، "تۆڵە"، "ناوی تۆ گەورەیە کوردستان، دوژمن دەهەژێنێت" پێشوازییان لە تەرمی فائق مام قادری کرد و خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو. لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان، بازرگانان و کاسبکارانی شاری مهاباد دەرگای دوکانەکانیان داخست و دەستیان بە مانگرتن کرد.