ڕۆژنامەنوسی ئەفغانی زەهرا جۆیا خەڵاتی مەلیندا و بیل گەیتسی وەرگرت
زەهرا جۆیا، رۆژنامەنووسی ئەفغانی بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی لەسەر کێشەکانی پەیوەست بەژنانی ئەفغانی خەڵاتی دامەزراوەی مەلیندا و بیل گەیتسی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
زەهرا جۆیا، ڕۆژنامەنوسی ئەفغانی و دامەزرێنەری ئاژانسی هەواڵی ڕەخشانە، بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی تایبەت بە کیشەکانی پەیوەست بە ژنانی ئەفغانی و چیرۆکەکانیان، خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٢ی دامەزراوەی مەلیندا و بیل گەیستی وەرگرت.
دامەزراوەی مەلیندا و بیل گەیتس ساڵانە چوار کەسایەتی کاریگەر بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ کارکردن بۆ ئامانجە گەشەسەندووەکانی جیهان و یەکسانی ڕەگەزی خەڵات دەکەن، ئەمساڵ خەڵاتی خۆی پێشکەش بەڕۆژنامەنوسی ئەفغانی زەهرا جۆیا، سەرۆکی لیژنەی ئورزولا، ڤۆندەرلاین و ڕادیکا باترا کرد.