ژنانی هەدەپە هێڵی خەباتی سەردەمی نوێ دیاریدەکەن
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی هێڵی نوێی خەباتیان کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە کە لە دوای پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیان، کە لە ٣ی تەمموز لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، کۆبوونەوە و تاوتوێی سەردەمی نوێی خەباتیان کرد.
لە كۆنگرەدا ١٠٠ ئەندامی سەرەکی، ٥٠ نوێنەر و ٣٠ ئەندامی فەخری هەڵبژێردران، ٦٣ ژنی هەڵبژێردراو لە کۆنگرەکەدا ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی گشتی كۆبوونەوە و تێیدا ئەندامانی نوێی هەڵبژێردراو کە لەم خولەدا ئەرک دەگرنە ئەستۆ و پەرلەمانتارانی ژنیش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
ئەو ژنانەی کە ڕایانگەیاند لە سەردەمی نوێدا تێکۆشانیان زیاتر دەکەن، پرۆسەی سیاسی هەڵدەسەنگێنن و هێڵی خەبات و خۆڕێکخستنی سەردەمی نوێ دیاریدەکەن. دوای كۆبوونەوەكە وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان دیاریدەكرێت و کۆردیناسیۆنی ژنان دادەمەزرێتەوە.